بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (كوێخا بەهجەت گوڵم كەوەیی)، كەسایەتیی دیار و ناوداری كەركووك و شوان و چەمچەماڵ و، باوكی چوار شەهیدی قارەمانم پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (كوێخا بەهجەت) دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون.
مەسعوود بارزانی
٢٧ـی ١ـی ٢٠٢٠