سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی ئه‌ندامان ده‌كات بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌مه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له‌ ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/30، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

 

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان