پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، دوایین زانیاریی له‌بارەی ئه‌و خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه ئاشكرا کرد، كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، له وڵاتی ئێران بێهۆش كران و دواتریش سووتێنران.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، لەمبارەوە به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هه‌فته‌ی پێشوو خیزانێكی خەڵکی هه‌ڵه‌بجه، كه له سێ كه‌س پیكهاتبوون و سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووە و یستوویانه له‌وێ بڕۆنه شاری ورمێ و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، به‌ڵام تووشی ئه‌وه بوون كه چه‌قۆیان لێداون و سووتاندونیانن، دوایین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌یه، هه‌ر سێكیان له ژیاندا ماون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێن، به‌ڵام یه‌كێكیان باری ته‌ندروستیی ناجێگیره".
گوتیشی: "له‌سه‌ر دواكاریی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و هه‌موو چاره‌سه‌رێكی ئه‌و خێزانه له‌ڕووی مادییه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌م تاوانه‌یان كردووه، ده‌ستگیر كراون و به سزای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ون."
پێشتر موحسین باقی، برای ئه‌و پیاوه‌ی ده‌رمانخواد كراوه، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندبوو:"برایه‌كم به‌ناوی (هێمن باقی) له‌گه‌ڵ خێزان و خه‌وسووی، له مه‌رزی باشماخه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشی ڕۆیشتن بۆ وڵاتی ئێران، به‌ڵام كه چوونه‌ته ئه‌و دیوو سنوور، چه‌ند كه‌سێكیان پێگه‌یشتووه و بوون به هاوڕێی یه‌كتر و پێكه‌وه قسه و ته‌عارفیان كردووه و براكه‌م گوتویه‌تی: "بۆ نه‌خۆشخانه ده‌چین ئه‌وانیش گوتوویانه: له‌لای ئێمه بن و سبه‌ی بڕۆن بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام شه‌و چاو قاوه‌یان بۆ هێناون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برا و براژنه‌كه‌م خواردوویانه‌ته‌وه له هۆش خۆیان چوون و بووراونته‌وه، خه‌سووه‌كه‌ی نه‌ی خواردووه، به‌ڵام ئه‌ویشان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و برینداریان كردووه و بێ هۆش بووه".
ڕوونیشی كردبووه‌وه: "دواتربه ئۆتۆمبیل بردوونیان و له شوینیكی چۆڵ فڕیان داون و ئاگریان به‌رداوه‌ته به‌ر جه‌سته‌ی هێمنی برام و خیزانه‌كه‌ی و سووتاندوویانن، به‌ڵام كاتێك خه‌سووی براكه‌م هۆشی هاتووەته به‌ر خۆی ڕۆشنایەكی دیوه و داوای هاوكاری كردووه لێیان، ئه‌وانیش پۆلیسیان ئاگادار كردووه و بردوونیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له ورمێ ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه براكه‌م (40%) و خێزانه‌كه‌شی (90%)ی جه‌سته‌یان سووتاون و پاره و ئاڵتوونه‌كانیان بردوون".