پاسەوانی سنور و حەشدی شەعبی بۆ روبەروبونەوەی داعش هەماهەنگی دەکەن

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
فەرماندەیەکی هێزەکانی پاسەوانی سنور رایگەیاند، لە ئێستادا ئەوان هەماهەنگییەکی تەواویان لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هەیە بە ئامانجی رێگیرکردن لە گەڕانەوەی داعش و بەشێکی ئاسایشی شارەکانیش بەرئەنجامی ئەو هەماهەنگییە بوە.

عەممار حەزام بەرپرسی هێزەکانی لیوای نۆی پاسەوانی سنور لە کاتی کۆبونەوەیەدا لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا هەماهەنگییەکی هەواڵگری هاوبەش لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبدا بونی هەیە بە ئامانجی رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش".

 بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سنور جێبەجێدەکەین


بە گوێرەی راگەیەندراوی دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەش خراوەتەڕو، "هێزەکانی پاسەوانی سنور بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سنور جێبەجێدەکەن و بەشێکی فراوانی ئاسایشی وڵاتیش بەرهەمی ئەو هەماهەنگییە".

ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە ماوەی دو ساڵ زیاترە کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق راگەیەندراوە، بەڵام بە گوێرەی فەرماندە سەربازییەکان تائێستاش داعش لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای عێراق چالاکیان ماوە.