داوەرێکی ئەڵمانی دانی پێدا دەنێت: نەمدەویست ناوبژیوانی یارییەک بم ئۆلیڤەر کانی تێدا بێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک سپۆرت داوەرێکی ئەزمونداری ئەڵمانی بە یادەوەریەکانیدا دەچێتەوەو دانی پێدا دەنێت، کاتێک سەرپەرشتی یارییەکانی یانەی بایرن میونشنی کردووە ترسی لە گۆڵپارێزی مێژوویی ئەو یانەیە هەبووە. مانوێل گراف، ناوبژیوانی پێشووی ئەڵمانیا لەچاوپێکەوتنێکدا بە “تی زێد”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” وەک داوەرێک پێویستە بە هاوسەنگی مامەڵە لەگەڵ یاریزاناندا بکەیت بەبێ جیاوازی، پێویستە داوەر کەسایەتیەکی سەربەخۆ و پیشەیی بێت، […]