ترەمپ و ناتانیاهۆ: پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنن

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان راگەیاند.

ترەمپ لەکۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەرەکیم لەپرۆژە پێشنیارکراوەکە بەدیهێنانی ئاشتی راستەقینەیە لەناوچەکەدا.

لەبارەی ناوەرۆکی پرۆژەکە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پرۆژەکە رێگایەکە تێیدا هەردولا دەیبەنەوە و هیچکام لە ئیسرائیل و فەلەستین بەشخوراو نابن.

لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

سەرۆکی ئەمریکا سوپاس گەرمی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کرد بۆ پێشوازیکردن لە پرۆژەی رێککەوتنە پێشنیارکراوەکەی و رایگەیاند، سەرسامم بەپێشکەوتنەکانی ئیسرائیل و لەمڕۆوە ئیسرائیل ئاشتی سەرتاسەری لەناوچەکە راگەیاندوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە گرنگی زۆری بەبوژاندنەوەی باری ئابوری فەلەستین و ناوچەکە داوە، بەوپێیەش ئاستی هەژاری فەلەستینییەکان لەئاستێکی بەرزدایە، پێویستە ژیانی پێکەوەیی هەڵبژێرن.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر فەلەستین ژیانی ئاشتیانە هەڵبژێرێت بەقەبارەی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدادەکرێت.

نوێدەکرێتەوە...