ترەمپ نەخشەی هەردو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین بڵاو دەکاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەخشەی هەردو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین بە گوێرەی "رێککەوتنی ئاشتی" کە ئەمڕۆ راگەیاندراو بڵاوکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پەرەی خۆی لە تویتەر نەخشەی پێشنیازکراوی هەردو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستینی بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی نەخشە فەلەستین بۆ هەردو بەشی رۆژئاوا و کەرتی غەزە دابەشکراوە.

هاوکات بە گوێرەی نەخشەکە، هەردو بەشەکەی فەلەستین لە رێگەی چەندین هۆکاری گواستنەوە بە یەکترییەوە دەبەسترێنەوە، هەروەها ناوچەی غۆرنی ئوردنی وەکو بەشێک لە خاکی ئیسرائیل دانی پێدانراوە.

هەروەها لە نەخشەکەدا سنورەکانی وڵاتی فەلەستین دیارکراوە کە دو ناوچەی فراوان لە سنورەکانی وڵاتی مسریش لە خۆدەگرێت.

لە بەشێکی نەخشەکەدا ئەوەش هاتوە، "رێککەوتنی ئاشتی" گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەلەستینی و ئیسرائیلی لە ناوچەکانی ئێستایان لە خۆناگرێت.


نوێ دەکرێتەوە..