خەندان زانیاری لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەمریكا و ئێران بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئەمشەو سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەمریكا و ئێران زانیاری خستەرو.

فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەمریكا و ئێران، بڕیارە جەنابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی واشنتن و تاران بكات".

لەگەڵ كۆشكی سپی لە هەماهەنگیداین بۆ دیارییكردنی كاتی سەردانەكە و كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە

سەبارەت بە كاتی سەردانەكە فەوزی هەریری رایگەیاند،"هەتاكو ئێستا دیار نییە كەی سەرۆكی هەرێم دەچێتە ئەمریكا، ئێمە لە ئێستادا لەگەڵ كۆشكی سپی لە هەماهەنگیداین بۆ دیارییكردنی كاتی سەردانەكە و كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە، بەڵام هەتاكو ئێستا كاتی سەردانەكە بۆ واشنتن دیاریی نەكراوە".

دەربارەی وادەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران وتی،"بانگهێشتنامەكەی تاران بۆ سەرۆكی هەرێم بانگهێشتێكی كراوەیە، سەرۆكی هەرێم هەر كاتێك پێی باش بێت سەردانی ئەو وڵاتە دەكات".