خەندان-
ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەیان به "قودره‌تی قادر و به هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بیانوی بێ سه‌رو به‌ر" دواخراوە.
بڕیاربو ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە و لەبارەی پەیڕه‌وی ناوخۆی حزبەکەوە گفتوگۆ بکات، کە لەیەکەم کۆبونەوەدا لیژنەیەکی 20 کەسی بۆ پێداچونەوە بە پەیڕەو پێکهێنرا و دوێنێ کارەکانی لیژنەکە کۆتاییهات.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی نوسینەوە و پێداچونەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییە رایگەیاند، "خۆشحاڵم كه دوێنێ پاش ئه‌و هه‌مو كۆبونه‌وه چڕوپڕانه دوایین پیاداچونهوهمان بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كرد و به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌مان جێبه‌جێ كرد".
ئاماژەی بەوەشکردوە، له كاتێكدا كه هه‌موان چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی بون بۆ راده‌ستكردن و تاوتێكردنی په‌یڕه‌وی حزبه‌كه‌یان، بەڵام "له‌ناكاو به قودره‌تی قادر و به هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بیانوی بێسه‌روبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی دواخرا".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی كه سه‌رۆكایه‌تی دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات ئێوارەی دوێنێ رایگه‌یاند، "كۆبووه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دواخراوە بۆ رۆژی شه‌ممه 1-2-2020 تا دوا پێداچونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دەشڵێت، "هیوادارم دواخستنی كوبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌بێته نەریت و ئه‌مه دوا دواخستن بێت".
14ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو لیژنەیەکی 20 کەسی بۆ نوسینەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکهێنا و بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنەکە پەسەند بکرێت.