خەندان-
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا گه‌یشته 132 كه‌س، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوشدا 1459 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌و ڤایرۆسه تۆماركراون.
ه‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا 132 كه‌س گیانیان لەدەستداوە
لیژنه‌ی ته‌ندروستی چین رایگه‌یاندوە، شه‌ش جۆری ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رتاسه‌ری وڵات بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین وڵاتی جیهانیشدا توشبوی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكاریه‌ك له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ چین ئه‌گه‌ر پێویستی پێبێت
25ی ئه‌م مانگه، شی جیپینگ، سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان روبه‌ڕوی دۆخێكی زۆر خراپ بوه‌ته‌وه له‌و شوێنانه‌ی ڤایرۆسه‌كه تیایدا بڵاوبوه‌ته‌وه.
میدیاییه‌كانی چین بڵاویانكردوه‌ته‌وه، زانایانی چین رایانگه‌یاندوه، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی له‌سه‌ر حه‌وت كه‌سی توشبو به‌و ڤایرۆسه ده‌رمانه‌كه‌یان تاقیكردوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوه‌و ئه‌و حه‌وت كه‌سه كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه.