نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتننامەی سەدە" رادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

نەتەوە یەكگرتوەكان ناڕەزایی لە بەرامبەر "رێککەوتننامەی سەدە" دەردەبڕێت و رایگەیاند، چارەسەركردنى كێشەى ئیسرائیل-فەڵەستین لە روانگەى دو وڵات، ساڵانێكە بە بڕیارەكانى ئەنجومەنى ئاسایش و ئەنجومەنى گشتیى نەتەوەیەكگرتوەكان ناسێنراوە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

وتەبێژى ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، سكرتێرى گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هەڵوێستى نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ چارەسەرى دو دەوڵەت، ئەوەیە ساڵانێكە بە بڕیارى ئەنجومەنى گشتیى نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ناسێندراوە".

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت

 

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، جەختی لەوەشکردەوە، پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ بینیامین نەتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی بۆ رایگشتیی ئاشکراکرد.

ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی بەناو پلانەکە لە 80 لاپەڕە پێکھاتوە و جەختی لەوەکردەوە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستینیش.