تا ئێستا حكومەتی هەرێم فەرمانی بۆ پشكنینی ئەو كەسانەی لە چینەوە دێنە هەرێم لە فڕۆكەخانەكان دەرنەكردووە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ ئەمڕۆ نەخۆشی كۆرۆنا گەیشتە ئیمارات و بەریتانیاش گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ چین ڕاگرت بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم فەرمانی دەرنەكردووە بۆ پشكنینی ئەو كەسانەی لە چینەوە دێنە هەرێمی كوردستانەوە. بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە تا ئێستا هیچ هاوڵاتیەكی تووش بوو بە نەخۆشی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە فڕۆكەخانە […]