خەندان-
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو داوایانكرد، ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ داگیركراون پێیان بدرێته‌وه یاخود قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە زەرەرمەندبون گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامداو جه‌ختیانكرده‌وه، "وه‌زیری شاره‌وانی دان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نانێت، له‌كاتێكدا بڕیاری پێدانی زه‌وی و قه‌ره‌بومان بۆ ده‌رچو بو، پێمان نادرێت".
یه‌كێك له نوێنه‌رانی گردبونه‌وه‌كه بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، "داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌كه‌ین زه‌ویمان بۆ ده‌رچوه، به‌ڵام به‌ڵام داگیریان كردوه‌و دوباره دابه‌شیان كردوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ساڵی 1994ه‌وه زه‌ویه‌كانمان وه‌رگرتوه، تاپۆكرابون، به‌ڵام دوباره ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دابه‌شبكرێته‌وه، كه زه‌ویه‌كان زیاتر ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌ینكاوه و نزیك شه‌قامی 100 مه‌تری، كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه داگیراون، به‌هه‌مانشێوه‌ش یه‌كێتیش له‌سنوری خۆی زه‌وی داگیركردوین".
شەڕی ناوخۆ هەرێمی کوردستان لە 1-5-1994 له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان رویدا‌و تا 17-9-1998 به‌رده‌وام بو، هەرچەندە تا ئێستا ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نیە، بەڵام هەزاران کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژران و برینداربون.
نوێنه‌رانی گردبونه‌وه‌كه وتیشی، "داوا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، فه‌رمان به‌وه‌زیری شاره‌وانی بکات و قه‌ره‌بومان بكه‌نه‌وه".