خەندان-
رێبەری رەوتی سەدر سەبارەت بە "رێکەوتننامەی سەدە"ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە تێیدا قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت رایگەیاند، قودس بۆ هەمو دیندارانە و فەڵەستینیش بۆ ئازادی خوازان.
قودس بۆ سەرجەم دیندارانە و فەڵەستینیش بۆ ئازادی خوازان
سەدر بۆ پاڵپشتیکردن لەوەی کە خاکی قودس خاکی هەمو خاوەن دینەکانە سورەتی "الاسراو" وەک نمونە هێناوەتەوە، کە باسی شەوڕەوی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەکات، لە کەعبەوە بەرەو مزگەوتی قودس.
ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە
بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، جەختی لەوەشکردەوە، پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.