عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی “رێککەوتنامەی سەدە” راگەیاند و دەڵێت، ئەو بڕیارە گاڵتەکردنە بە هەست و سۆزی هەزاران مسوڵمان.نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی “رێککەوتنامەی سەدە” دەبڕی کە شاری قودسی وەك بەشێك لە دەوڵەتی ئیسڕائیل دەستنیشانکردوە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە رەتکراوە و ئیدانەکراوە، خراپەی بەرامبەر هەستی […]