روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

 

هەولێر-KDP.info-بەداخەوە ئەندامێکی چڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی چالاک موهەندیس کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما و دوور لە راستی کردووە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە ئەو تۆمەتە بێ ویژدانانە بە تووندی رەتدەکەینەوە و حکومەتی هەرێم قبوڵ ناکات خەڵکانێکی هاوشێوەی چالاکی موهەندیس کە بە فیتی کەسانی تر هەڵدەسورێنرێن، بەشداری لە حکومەتدا بکەن تاکو بڵێن لە ئەدای حکومەت رازین یان نا. 

 

بزووتنەوەی گۆڕان لە لای ئێمە ئەو سەرکردایەتی و کەسە خاوەن هەڵوێست و ئەو وەزیرە بەڕێزانەن کە لە حکومەتدا بەشدارن و ئەندام ولایەنگرە نیشتمانپەروەرەکانیانن . چاکسازیش بەرنامەی سەرەکی حکومەتە و، موزایەدەی ئەو جۆرە کەسانە، لە دەسکەوتەکانی حکومەت و متمانەی خەڵک بە حکومەت کەم ناکاتەوە. 

 

 جووتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان