خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: دوتاای ناردنی بڕی 454 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی به"بهغدادالیوم"-ی ڕاگه‌یاندوه، دوای ئه‌وه‌ی بڕی 454 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی كراوه، ڕاسته‌وخۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه كراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه،"له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت دابه‌شكردنی موچه دهستیپێكردوهو دواتریش په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دێت، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت".
حكومه‌تی عێراق له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و په‌یوه‌ستیش ناكرێت به‌ڕێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه،"حكومه‌تی عێراق له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و په‌یوه‌ستیش ناكرێت به‌ڕێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، خه‌ندان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌حاجی عابد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
پێشتریش ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبو، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه‌و مانگانه به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو موچه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه پشتبه دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه له به‌غداوه