خەندان-
شه‌هره‌بانو ئه‌مانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی تاران ڕایگه‌یاند، ڕۆژانه 15 كه‌س به‌هۆی تێكچون و خراپی كه‌شوهه‌واوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
لهلێدوانێكداو دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی تاران شه‌هره‌بانو ئه‌مانی ڕایگه‌یاند: كێشه له‌پیسبونی هه‌واو خراپ ئیداره‌دان هه‌یه‌و خراپی ڕهوشهكهش ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست پێشێلكردنی مافی هاوڵاتیانه.
وتیشی: "به‌داخه‌وه ژه‌هرێكی زۆر له‌تاران بڵاوبۆته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی تاران ئاشكراشیكرد،"پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و سنورێك بۆخراپی كه‌شوهه‌وا دیاری بكرێت و وتیشی:" تاران شارێك نیه بۆ هه‌موان به‌ڵكو شارێكه بۆ ئۆتۆمبێل وڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی گه‌وره، تاران شارێك نیه بۆ ڕێكردن، ڕێگه‌بده‌ن هاوڵاتیان و كه‌مئه‌ندام و پیرو منداڵ تێیدا بژین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا، ڕێژه‌ی خراپی و پیسی هه‌وای تاران بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رزبۆوه‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرایانكردوهسهدان هاوڵاتی به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.