گوتەبێژی مستەفا کازمی ھەمووانی تووشی شۆک کرد لە بارەی ٣٢٠ملیارەکەی ھەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2020-11-16 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، ناکرێت جیاوازی بکرێت لەنێوان فەرمانبەرێک لە بەسرە و فەرمانبەرێک لە هەولێر. ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعێراقییە ئاماژەی بەوە کرد، دەبێتبەغدا یان خەڵکی کوردستان وەکو بەشێک لە وڵاتیعێراق ببینێت یاخود بڵێت، کوردستان بەشێک نییە لەعێراق و با ئەزموونی ساڵی 2017 دووبارەبکاتەوە، کەمەبەستی لە گشتپرسی بوو. سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان،گوتەبێژەکەی کازمی رایگەیاند، ئەوان تاوەکو ئێستاشلەسەر بنەمای بودجەی ساڵی 2019 پارە خەرجدەکەن،بەپێی ئەو بودجەش بەشی هەرێمی کوردستان مانگانەنزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەڵام لەبەرئەوەی پابەند نەبووەبە ناردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت، هەروەهاهەندێک پابەندیی دیکەی دارایی، هەربۆیە ئەوان ئەو بڕەداهاتە دەبڕن و تەنیا 320 ملیار دینار دەنێرن. گوتەبێژەکەی مستەفا کازمی دووپاتیکردەوە، “نابێتقبووڵ بکرێت بەهۆی ناکۆکیی سیاسییەوە زیان بەفەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی بگات“. هاوکاتگوتیشی، بابەتی پاشکەوتکردنی ناچاری و دواکەوتنیمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆسیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

The post گوتەبێژی مستەفا کازمی ھەمووانی تووشی شۆک کرد لە بارەی ٣٢٠ملیارەکەی ھەرێم appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.