دووزخورماتوو - KDO.info - چه‌كدارانی پاشماوه‌ی تیرۆرستانی داعش له گروپی 15 بۆ 30 چه‌كداری له سنووری دووزخورماتوو خۆیان ڕێكخستوه‌ته‌وه كاری تیرۆرستی ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن ڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له دووزخورماتوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:" تیرۆرستانی داعش له سنووری دووزخورماتوو به‌رده‌وامن له خۆڕێكخستنه‌وه دابه‌شكردنی هێزه‌كه‌یان به‌سه‌ر گروپه جیاجیا، ئه‌نجامدانی كاری تێكدهران و تیرۆرستی"
ناوبراو زیاتر ده‌ڵێ، زیاتر له 250 چه‌كداری داعش له سنووری دووزخورماتوو به‌نی هه‌یه هێزه‌كه‌یان له گروپی 15 بۆ 30 چه‌كداری ڕێكخستوون، به‌رده‌وام كاری تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل و ده‌یان فڕێنن و داوای پاره ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنیان،سه‌رانه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن"
گوتیشی:" چه‌كدارانی داعش بە جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی ده‌ڕۆنه بازار و پێداویستی ڕۆژانه‌یان ده‌كرن و ده‌ڕۆنه‌وه، ئه‌و حه‌شارگانه‌ی دروستیان كردوون"
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له دووزخورماتوو زیاتر زانیاری ده‌دات و ده‌ڵێ:" هێزه عێراقییه‌كان تائێسته‌ش نه‌یان توانیوه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه به‌گشتی بگرنه‌ده‌ست، هه‌رئه‌وه‌ش وای كردووه تیرۆرستانی داعش سوود له بهوشایی ئه‌منی وه‌ربگرن و ده‌ست به‌خۆڕێكخستنه‌وه بكه‌ن، زۆربه‌ی شه‌وانیش هێرش بكه‌ن سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان"
له پاش كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌هۆی له‌شكركێشی و داگیركاری سوپا‌و میلشیاكانی عێراق، دروستبوونی بهوشایی ئه‌منی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه خۆیان ڕێكخسته‌وه.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ