هەولێر -KDP.info-دوابەدوای بابەتی پەیوەست بە دۆسیەی مەجید ئیبراهیم هەروتی ، لیژنەی پیشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کاروباری کۆمەلایەتی دوای کۆبوونەوەیان ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان ئاگادار کردەوە کە لیژنەی لاوەکی پێکدێنن بەپپێی ماددەی ٣٠ بڕگەی یەکەم بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسە. بە پێی ماددەی 19 بڕگەی سێیەم ، ئەرکی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی لیژنە هەمیشەییەکانی کوردستان دەسەڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
دوای ڕەزامەندی دەربرینمان، رامانسپاردن کە لیژنە لاوەکیەکان هەماهەنگی بکەن و سەردانی لایەنی پەیوەندییدار بکەن کە لە دۆسییەدا ئاسایشی گشتی بوو لە هەولیر.
چەند جارێک بە دواداچوونمان کردوە بۆ کاری لیژنەلاوەکیەکە و ئەندامەکانی پێیان ڕاگەیاندبووین کە کارەکانیان بە باشی بەڕێوە دەچیت و بەرپرسانی ئاسایشی گشتی زۆر هاوکارن و هەماهەنگن و هەموو روونکردنەوەیەکیان خستۆتە بەردەمیان و لە رووی مەیدانیشەوە سەردانی شوینەکان و پزیشکی دادوەرو و ئاسایشی شەقلاوە کراوە.
دیارە ئەمرۆ 30 ی 1ی ٢٠٢٠ هەردوو لیژنەی لاوەکی کۆبوونەوەیان هەبووە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئامادەکردنی دوا ڕاپۆرتی کارەکانیان و بەرزکردنەوەی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان. وە لەلایەن بەرێز سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەلایەتی و ئەندامانی لیژنە ئاگاداری ئیمەیان کردەوە کە هەفتەی ئایندە ڕاپۆرتەکەیان تەواو دەبیت و لە ناوخۆشایندا لە کۆبوونەوەکە باسیان کردوە کە پوختەیەک وەک هەوال لەسەر بەرئەنجامی سەردانەکەیان و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە لە ئاسایشی گشتی لە هەولێر دەدەنە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان وئێمەش لاریمان نەبووە . تێکرای لیژنە هەمیشەییەکان و لیژنە لاوەکیەکانیش ، لە رووی کۆبوونەوەو کارو چالاکیانەوە دەسەڵاتی لیژنەکانە ڕاپۆرتی چالاکی و تەنانەت راگەینراوی لیژنەکەشیان لە ماڵپەری پەرلەمان بڵاوبکەنەوە.
بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنین ، کە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی لێکۆلینەوەی دروست نەکردوە چونکە ئەم بابەتە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ ماددەی ٤٣ بڕگەی یەکەم دەبیت لە سەر داوای ١/٤ ی ئەندامان یان سەرۆکی پەرلەمان بێت و بە رەزامەندی و دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دروست بکریت.
ئەو نوسینەی لیژنە لاوەکیەکان ، خستنە رووی هێلە گشتیەکانی بەرئەنجامی کاری لیژنەکایان بووەو هیچ پێچەوانەی عورفی کاری لیژنەکان نەبووە.
دەمەوێ ئەوەش روونبکەمەوە، بە داخەوە هەر لە سەرەتاوە لێدوانی جیاجیا لەسەر ئەم دۆسیەیە و تۆمەتبار کردنی ئاسایشی گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوشتنی مەجید ئیبراهیم ، و هەوڵەکانی بەلارێدا بردنی دۆسیەکە و بە حیزبی کردن و بە سیاسیکردنی، سەرەتایەکی خراپی کاری بە دواداچوون بوو بۆ گەیشتنە راستیەکان.
هیمن هەورامی
جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان