گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت چەند کەسێک له سنوورى گەرمیان هەڵساون بە ڕاوکردنی ئاسک و کەسێکیان دەستگیرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی دیکەش دەرچووە.
سه‌ركه‌وت ڕه‌حیم، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 7/12/2019، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى قۆرهتووى سه‌ر به‌به‌شی خانه‌قین، کەسێکیان به‌تۆمه‌تى ڕاوكردنى ئاسك له‌سنوورى شارهدێكهدا ده‌ستگیركردووه".
گوتیشی: "ده‌ستگیركراوه‌كه به‌هاوكارى 2 كه‌سی دیكه هه‌ڵساون به ڕاوكردنى 3 ئاژه‌ڵى جۆرى ئاسك له‌سنوورى شارهدێكهدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "2 کەسەکەی دیكه هه‌ڵاتوون و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".