دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر کەرکوک ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
فازڵنهبی ووته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 4:15 لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر کەرکوک لەنزیک دۆلە بەکرە پیکابیکی دەبل کەلەکەرکوکەوە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژرۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستدا وەلەشەقام دەرچو و چو بۆ دیوەکوی تری شەقام ولەوێش کەوتە سەر رێگای تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان کەبەرەو کەرکوک دەرۆیشت وەئەویش نەیتوانی خۆی پیانەکێشێت بۆیە پێکدادانی روبەرو لەنێوانیان رویدا وەلەهەمان کات تاکسیەکیش کەبەرەو کەرکوک دەرۆیشت بۆ توشنەبون بەروداولەگەلیان برێکی کرد وەئەویش کۆنترۆلی لەدەستدا وەبەرەو هەلدێری تەنیشتی شەقامەکە رۆیشت،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لەئەنجامی روداوەکە بەداخەوە شوفێرو سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستدا وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: شەقامەکان تەرن وەمەودای بینین کەمە بۆیه هەتا بۆتان دەکرێت تیژرۆیی مەکەن چونکە مالوێرانی بەدواوەیە