پێكدانانی نێوان سەدرييەكان و خۆپیشاندەران دەیان قوربانی لێدەكەوێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ فەرمانگەی تەندروستی پارێزگەی زیقار، ئاماژە بە كوژرانی خۆپیشاندەرێك و برینداربوونی 49 تر دەكات لە پێكداهەڵپژانی نێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی حەبوبی لە شاری ناسریە. عەممار بەشار زاملی وتەبێژی تەندروستی زیقار بە ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاند”خۆپیشاندەرێك كوژرا و دەیانی تر برینداربوون لە پێكداهەڵپژانی نێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و خۆپیشاندەران […]