كارمەندانی هاتووچۆ بانگەوازی خۆپیشاندان و بایكۆتیان ڕاگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-11-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە 43 ڕۆژ و كارمەندانی هاتووچۆ بانگەوازی دەستپێكردنی خۆپیشاندان و بایكۆت دەكەن و جەختدەكەنەوە، كە بۆ هیچ كەناڵێكی ڕاگەیاندن قسە ناكەن، چونكە “قسەكردن سوودی نەماوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم”. كارمەندانی هاتووچۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەوازی دەستپێكردنی خۆپیشاندان دەكەن دژی دواكەوتنی مووچەكانیان و ڕایدەگەیەنن، كە دەست بە بایكۆت دەكەن. هاوكات، پەیجی […]