بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، مەحموود محەمەد سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، مەحموود محەمەد سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لە نزیکەوە پیرۆزباییی جەنابی سەرۆک و پارتیی بە بۆنەی (٢٥)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەیانەوە بە بەڕێز باپیر کامەلا و ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی ناوبراو گەیاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لە نزیکەوە پیرۆزباییی جەنابی سەرۆک و پارتیی بە بۆنەی (٢٥)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەیانەوە بە بەڕێز باپیر کامەلا و ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی ناوبراو گەیاند.

ھەولێری پایتەخت
١ـی شوباتی ٢٠٢٠