به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه (٩-١٢-٢٠١٩) بەشی دووه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆی قوتابیانی کەسوکاری شەهیدانی سنووری سلێمانی دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست(باس‌نیوز) کەوتووە بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە قوتابیانی كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش ده‌كات، بۆ ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى به‌شى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە بکەن.
ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە له ماوه‌ى ساڵى 2017- 2018 تا ئێستا بۆ 1637 خوێندكار بڕى 2 ملیار‌و 608 ملیۆن و 154 هه‌زار دینار بۆ كرێى خوێندن و ده‌رماڵه‌ى هاتوچۆ و نیشته‌جێبوون خه‌رج كراوه، كه كرێى هه‌ر یه‌ك له ده‌رماڵه‌ى خوێندن و هاتوچۆ بڕى 450 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر خوێندكارێك.