خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماری بریندارەكانی هێزەكانی پۆلیسی لە ئەمڕۆی خۆپیشاندانەكانی سنوورەكەیان بڵاوكردەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەكەی ڕانیە نۆ پۆلیس برینداربوون كە یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە”. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، لە قەڵادزێ كارمەندێكی تری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مكافحە) […]