هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته سێ خاڵ جێبه‌جێ بكات و خاڵی هه‌ره گرنگی دانانی سنوورێك بۆ گرووپه میلیشیاكان و پابه‌ندبوونە به ده‌ستووری عێراقەوە .
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار سێوه‌یلی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێیە لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو بگه‌نه ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له دۆخی ناهه‌مواری ئێستا ڕزگار بێت، به‌داخه‌وه لایه‌نه شیعه‌كان دواكه‌وتن تا مه‌رجعی شیعه‌كان نه‌هاته سه‌رخه‌ت و داوای لێ كردن په‌له‌ی لێ بكه‌ن و بۆته عورفێكی سیاسی كه سه‌رۆككۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكوه‌زیران بۆ شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه بێت، بۆیه سه‌رۆكوه‌زیران مافی شیعه‌كان بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كردیان."
هۆشیار سیوه‌یلی گوتیشی: "دوای ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌مه‌د عه‌لاوی پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌ت پێک بێنێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێ بدرێت، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێ بین تا بزانین له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ ده‌درێت، یاخود نا و، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێش ڕاوێژ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات."
سیوه‌یلی باسی له‌وه‌ش كرد: "چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخێكی سه‌قامگیر و بتوانێ خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، یه‌كه‌م ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و هه‌ركه‌سێك ده‌ستوور پشتگوێ بخات عێراق تووشی هه‌مان قه‌یران ده‌بێت و، خاڵی دووه‌م پێویسته چه‌كدارانی میلیشیا سنووردار بكات و ناكرێت ئه‌و گرووپانه چه‌كیان لا بێت كه یاسایی نین و نابێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری عێراق هه‌بێت، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌بووه و، خاڵی سێیه‌م پێویسته داخوازیی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخێكی ئارام."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتیش گوتی: "ئێمه هیچ تێبینیمان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به مه‌رجێك هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی كورد و سوننه و شیعه پشتگیریی بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم