هەولێر-KDP.info - وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵمەتی بڕینی کارەبا سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە و چاوپۆشی لە هیچ جێگایەک ناکرێت.
کەمال محەمەد، لە لێدوانێکی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە سلێمانییەوە هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆرەوە هەندێک بەخاوی بەڕێوە دەچیت، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێرش دەستی پێ کردووە و، سبەینێش بە شێوەیەکی فەرمی لە دهۆک دەست پێ دەکات."
وەزیری کارەبا گوتیشی: "هەڵمەتی بڕینی کارەبا هەموو شوێنێکی کوردستان دەگرێتەوە، هەڵمەتەکەش ئەنجامی هەبووە و کارەبای زێدەڕۆ هەبووە."
سەبارەت بە زیادکردنی کارەبا، وەزیری کارەبا گوتی: "دەتوانین بڵێین بە شێوەیەک کارەبا لە مانگەکانی پێشووتر باشترە، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر و هاتینی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت."
کاروان بــــاعەدری