لە مەڵبەندی شەنگال هەڤاڵان بەپەرۆشەوە دێن دەنگ دەدەن

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندی 15ی شەنگال ڕایدەگەیەنێت،لەکاتژمێر 8 ی بەیانیەوە دەرگای دەنگدان کراوەتەوە تاسەعات3ی عەسر بەردەوام دەبێت. ڕێبوارستار سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندی 15ی شەنگال بۆ ماڵپەڕى pukcc.net ڕایگەیاند، لەکاتژمێر 8 ی بەیانیەوە دەرگای دەنگدان کراوەتەوە تاسەعات3ی عەسر بەردەوام دەبێت وپرۆسەی کۆنفرانسەکە لە مەڵبەندی شەنگال لەکەشێکی ئازادانەدا زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و هەڤاڵان بەپەرۆشەوە دێن دەگ دەدەن. ڕێبوارستارباسی لەگرنگی شەنگال کرد کەبۆیەکێتی گرنگیەک وپێگەی خۆی هەیە وهەمیشەگرنگى پێدەدرێت جێگەى ئاماژەیە لەکۆی 86 هەڤاڵ 36 هەڤاڵ کێبڕکێ دەکەن بۆ 8 نوێنەر ى کۆنگرەی چوار ەمى یەکێتى نیشتمانى کوردستان.