زبڵدانی تایبەت بەبتڵی ئاو لەسلێمانی دادەنرێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ـ بەشی هەواڵ لەپڕۆژەیەكدا 20 زبڵدانی تایبەت بە بتڵی پلاستیكی ئاو لە شاری سلێمانی دانرا. زبڵدانی تایبەت بەبتڵی ئاو لەچوارچێوەی پڕۆژەی زەوی دەپارێزم لەچەند شەقامێكی سەرەكی شاری سلێمانی دانراون، كە لەشێوەی بتڵی ئاو دروستكراون. بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا ئەم پڕۆژەیە جێبەجێكراوە و لەداهاتودا بەردەوامدەبێت و بڕیارە پارێزگاری سلێمانی زبڵدانەكانی دیكە دابینبكات.