سبه‌ینێ شووی فەرمیە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا، سبه‌ینێ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشووی فه‌رمییه‌. عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنه‌وی موسڵ و سه‌رجه‌م خاكی عیراق، پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عیراق كرد و داوای كرد قوربانییه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی عیراق له‌ سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ له‌بیری نه‌كرێن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سڵاوی خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی داعش و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئارسته‌كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌ئێستاشه‌وه‌ هێزه‌كانیان به‌رگری له‌ خه‌ڵك و برا خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازانه‌كانیان ده‌كه‌ن. وتیشی به‌وبۆنه‌یه‌وه‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگێڕان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا، له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت. له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014 رێكخراوی تیرۆرستیی داعش شاری موسڵ و به‌شێكی زۆر له‌ خاكی عیراقی داگیركرد و هه‌رله‌و شاره‌وه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامیی راگه‌یاند، دواتر هێزه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش له‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ خاكی عیراق ده‌ركرا.