دیجیتاڵ میدیاى سپێده
چه‌ند كۆمپانیاییه‌كى بوارى حه‌ج و عومڕه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایانگه‌یاندووه ، له پڕۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌كشێنه‌وه و له نوسراوێكى فه‌رمیش ، كه ئاراسته‌ى بهڕێوهبهڕێوهبهرایهتى حه‌ج و عومڕهى پارێزگاكه‌یان كردووه ، هۆكارى ئه‌و كشانه‌وه‌یان ئاشكرایكردووه .
ژماره‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كشانه‌وه‌ى خۆیان له پڕۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ راگه‌یاندووه پێنج كۆمپانیان و ، له باره‌ى هۆكاره‌كانیش له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه " ماوه‌ى 10 ساڵه به بێ به‌رامبه‌ر گه‌شتى حه‌جمان كردووه ، ئێستاش ده‌مانه‌وێت ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنینه‌وه ، به كشانه‌وه‌مان له پڕۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ " .
روونیشیانكردووه‌ته‌وه " داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین ، كه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵێك به بێ به‌رامبه‌ر گه‌شتى حه‌جمان كردووه " ، باسیان له‌وه‌شكردووه " تێبینیمان له‌سه‌ر سزادانى كۆمپانیاى (ئه‌حفاد سه‌ڵاحه‌دین ) هه‌یه ، ئه‌و كۆمپانیاییهى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومڕهى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومڕهى هه‌رێمى كوردستان سزادراوه " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر