ھەولێر-KDP.info- ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەک دەدات، لەبارەی چەند هەواڵێکی ناڕاست و دەڵێن، پارێزگاری سلێمانی هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر هەیە و ئاگادارە کە بەفەرمانی پارێزگاری هەولێر ناردنی هێلکە بۆ بەغدا ڕاگیراوە و بۆ سلێمانی دەنێردرێ.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە، وەک ڕوونکردنەوەیەک بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان و تێیداهاتووه: "بە مەبەستی داپۆشینی ئەو کردەوە نا یاساییەی هێزێکی ناسراو لە ڕێگری کردن لە هاتنی غازی هاووڵاتیان کردی، هەندێ ههواڵی ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی، ئەم هەواڵە نەک هەر درۆ و هەڵبەستراوە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە و هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی ڕێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ چوونی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی و پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا ڕاگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد هێلکە بنێرنە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش قایمقامی ناوەند و بازگەکانی ڕاسپارد کە ئەو پەڕی ئاسانکاری بکەن، پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری ووردەکاری هەنگاوەکانە."
فایزە کۆیی