له كه‌مپێكى ئاواره‌كان له سنوورى دهۆك، كچێكى ته‌مه‌ن 2 ساڵان كه‌وته نێو سه‌تڵێك ئاو و خنكا.
له‌مباره‌یه‌وه سالم سەعید، بەرپرسی بۆردی کاروباری مرۆیی لە پارێزگای دهۆک به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/12/2019، له كه‌مپی كه‌به‌رتوو دوو له سنوورى دهۆك، كچێكى ته‌مه‌ن 2 ساڵانى ئاواره‌ى شنگال كه‌وته نێو سه‌تڵێك ئاو و نه‌یتوانیوه خۆى ڕزگار بكات، به‌م هۆیه‌شه‌وه خنكاوه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك بۆ (باس‌نیوز) گوتى: "له 1/1/2019وه تا ئه‌مڕۆ كه 1/12/2019یه، له سه‌رانسه‌رى پارێزگاى دهۆك 32 كه‌س خنكاون، 27 كه‌سیش ژیانیان له مردن ڕزگار كراوه".