ھەولێر-KDP.info- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە بارەی هەڵمەتی بڕینی کارەبای ئەو شوێنانەی بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە رایگەیاند، ژمارەکان دڵخۆشکەرن و هەڵمەتەکە بە سەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری گووتیشی، هەڵمەتەکە هەموو ناوچەکانی سەر بە پارێزێگای هەولێر و هەموو شوێنە گشتی، بازرگانی و ماڵە ئاساییەکان دەگرێتەوە.
پارێزگای هەولێر دووپاتیکردەوە، ئەگەر ئەو کەسانەی لە سەرپێچییەکان بەردەوم بن، دەدرێنە دادگا و سزای تووندتر دەدرێن و تاوەکو ئێستا لە کۆی 506 شوێنی پشکنراو، کارەبای 158 شوێن بڕدراوە.
فایزه كۆیی