چوار شار و شاروچکەی باشوور بە وێنەی ئۆجالان خەملێنران

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-05 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی و شاروچکەکانی، کەلار، پێنجوین و سەید سادق، لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وێنەکانی ئۆجالانیان لە دیوار و شوێنە گشتیەکان هەڵواسی.