گرێبەستی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و یابان واژۆ كرا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕیوڕەسمێکی تایبەتدا گرێبەستێكی ڕاوێژكاری لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و وڵاتی یابان واژۆ كرا.

كاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و کونسولی یابان و سەرۆكی رێكخراوی (جایكا)ی یابانی لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانایی مرۆیی لە هەولێر ، بەمەبەستی دروستكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی شاری هەولێر كە پرۆژەیەكی ستراتیژیی گەورەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، گریبەستێكی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و ڕێكخراوی جایكای یابانی واژۆ كرا.

پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی شاری هەولێر بە پاڵپشتیی رێكخراوی جایكای یابانی بە ماوەی ٧٧ مانگ جێبەجێ دەكرێت.