دیجیتال میدیای سپێده
بەیانی ئەمڕۆ پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای دهۆك سووتا و زیانێكی زۆری ماددی بەر پێشانگاكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كەوت و هاوكات سێ كابینەی دیكەش لەو ڕووداوەدا سووتاون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8-1-2021 لە پارێزگای دهۆك و لەنێو پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە یەكێك لە پێشانگاكان 9 ئۆتۆمبێل سووتا و زیانێكی زۆری ماددی بەر پێشانگاكە كەوت.
بەهۆی ئەوەی ڕۆژی هەینی بووە و كەس نەچۆتە پێشانگاكە، ئاگرەكە زیاتر تەشەنەی كردووە و زیان بەر 9 ئۆتۆمبێل كەوتووە، كە هەندێكیان گرانبەهان كە لانكرۆزەر و بیوك و تۆیۆتا ئەڤەلونی تێدایە لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكە .