دیجیتال میدیای سپێده
هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی نمایشكاره‌كانیان ده‌ستپێكردوه و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش، ده‌ستیان به‌سه‌ر 6 (شه‌ش) ئۆتۆمبێل گرتوه، چونكه دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و ناشرینه.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی بنه‌بركردنی دیارده‌ی كۆبونه‌وه و نمایشكردن به‌ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه، ئه‌مرۆ مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانی هاتوچۆی ناوشاری هه‌ولێر و پۆلیسی فریاكه‌وتن هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامدا و توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌سه‌ر 6 (شه‌ش) ئۆتۆمبێلی نمایشكار بگرن كه یه‌كێكیان سه‌رباری نمایش تابلۆی ساخته‌شی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ستبو، جامه‌كانیشی هه‌موی ره‌ش كردبوو.
راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئوتومبێله‌كان برانه گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو بنه‌بركردنی ئه‌م دیارده ناشرین و مه‌ترسیداره كه ئێستا هه‌ندێك وڵات به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی تیایدا توشی كێشه‌ی زۆر گه‌وره بون و پێیان كۆنترۆڵ ناكرێت.