دیجیتال میدیای سپێده
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی ده‌كات، كه كۆتایی ساڵی رابردو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاردهدهری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ی بودجه ده‌كرێت و لیژنه‌ی دارایی پرۆژه‌كه وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به‌تاوتوێكردنی بڕگه‌كانی ده‌كات و پێشنیاری جێگره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات یان مادده‌كان جێگیرده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ته‌واوكردنی تاوتوێی بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت و دانیشتنێكی تایبه‌ت دیاری ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، تیایدا یاسا ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی حكومه‌ت و جێگره‌وه‌كه‌ی لیژنه‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان نمایشده‌كرێت و ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ی ورده‌كاری ده‌بێت به‌جیاجیا تا به‌ته‌واوه‌تی ده‌نگ له‌سه‌ر یاساه ده‌درێت.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق به 150 ترلیۆن دینار دیاریكراوه (نزیكه‌ی 103.4 ملیار دۆلار)، له‌و رێژه‌یه‌ش 70 تریلیۆن دینار (48.2 ملیار دۆلار) كورتهێنانی هه‌یه كه‌ده‌كاته 46.6% كۆی بودجه.