به مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تائێستا نه‌یانتوانیوه به‌شدارى له كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌ندى 1 ى رێكخستنى سلێمانى و كه‌ركوكی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كاتى ده‌نگدان درێژكرایه‌وه. كاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌ندى 1 ى رێكخستنى سلێمانى و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ستیپێكرد و وابڕیاره كاتژمێر 4 كۆتایی بێت. یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریداوه رێكه‌وتى 21 ى 12 ى 2019، كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ئه‌نجام بدات.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia