هەولێر-KDP.info - ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیاره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پلان و ستراتیژیی نوێی هه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هەلی كار له كوردستان زیاتر ده‌بێت و بووژانه‌وه‌ی ئابووری پەیدا ده‌بێت.
به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڕیاره پلانی چوار ساڵه‌یان بده‌نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌ت قورسایی ده‌خاته سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت سێكته‌ری ته‌ندروستی و پیشه‌سازیی ناوخۆ و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ. ژماره‌یه‌كی زۆریش پڕۆژە لەلایەن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە ڕاگه‌یه‌ندراون، كه بڕیاره كاریان له‌سه‌ر بكات.
د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان پلانی 20 ساڵه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی ئێمه له ماوه‌ی 100 ڕۆژی کاری حكوومه‌تدا بێت، ئه‌وه بۆ دوو ساڵی داهاتوو كوردستان له بواری وه‌به‌رهێناندا هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت، چ له قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان بێت، یان لە جۆراوجۆریی پرۆژه‌كان، ئێستاش هه‌زار پرۆژه له به‌رنامه‌دایه، کە له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان جێبەجێ دەکرێن، داواش كراوه زه‌وی بۆ ئه‌و هه‌زار پڕۆژەیە ته‌رخان بكرێت, له كۆی ئه‌و 1000 پرۆژهیەش 445 پرۆژه‌یان له سێكته‌ری پیشه‌سازیی قورس و مامناوه‌ندی و بچووكن، به‌شێكی زۆریش بۆ پیشه‌سازیی خۆراك ته‌رخان كراوە".
د. محه‌مه‌د شوكری ئه‌وەیشی خسته ڕوو: 'له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پرۆژانەدا جیا له گه‌شانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ڕێژه‌ی هه‌لی كار و ده‌ستی كاریش زۆر ده‌بێت."
هه‌نگاو عه‌بدوڵڵاخان، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستانیش، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژهكانەوە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بهگەڕخستنهوهی پرۆژه‌كان زۆر گرنگن، چونكه ژماره‌یه‌ك به‌تاڵه‌مان هه‌یه، جیا له‌وه‌ش، به‌تاڵه‌ی (موقهناعه)مان هه‌یه كه كاری یه‌كه‌می هه‌یه، به‌ڵام بۆ بژێوی ژیانی كاری دووه‌م ده‌كات، ئه‌و داهاته‌ی تاكیش به‌رانبه‌ر به گرانیی بازاڕ به‌راورد ناكرێت".
هه‌نگاو عه‌بدوڵڵاخان گوتیشی: "80 هه‌زار كرێكار له كوردستان هه‌یه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه نۆههزاری بیانییه، بۆیه گرنگه به‌هۆی پرۆژه‌كانه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه زیاتر بكرێت، چونكه ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی ده‌رچووی زانكۆکان و پهیامانگاكان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژەی ده‌ستی كار".
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "بهگەڕخستنهوهی ئه‌و پڕۆژانه هەلی كار زیاتر ده‌كات و بووژانه‌وه‌ی ئابووری پەیدا ده‌كات."
د. سه‌رۆك دزه‌یی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست كراوه به دانه‌وه‌ی قه‌رزی بەڵێنده‌ران، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانیش هه‌لی كار له كوردستان زیاتر ده‌بێت، چونكه به هه‌زاران به‌ڵێنده‌ر له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی داعش ئیفلاسیان كردووه".
د. سه‌رۆك دزه‌یی رایشیگه‌یاند: 'ئه‌و بەڵێندهرانهی كه ٨٠%ی پرۆژه‌كانیان ته‌واو بووه، بودجه‌یان دراوه‌تێ بۆ ته‌واوكرنی پرۆژه‌كان و به چه‌ند به‌شێك پاره‌یان پێ دراوه و ئه‌و بەڵێندهرانهی دیكه‌ش كه پرۆژه‌كانیان به ڕێژه‌یه‌كی باش ته‌واو كردووه، بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژەکانیان بودجه به‌وانیش ده‌درێت."
فەتحی محەمەد عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژانە كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكان دێن ناوی خۆیان تۆمار دەكەن، ئێمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان و خواستی خەڵك بۆ كاڵا و كەلوپەل لە كۆمپانیاكان، كە خەریكە بگاتە 30هەزار كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین."
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ده‌شڵێت: "هۆكاری زیادبوونی جموجووڵی بازرگانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە خواستی خەڵك بۆ كاڵا و كەلوپەل لە كۆمپانیاكان زیادی كردووە، چونكە ئێستا بە بیانی و خۆماڵییەوە 29هەزار و 400 كۆمپانیا لە هەرێم هەن، كە لەوانە چوار هەزار و 100 كۆمپانیا بیانین و ئەوانەی دیكەش ناوخۆیین، کاری ئەو كۆمپانیایانە زیاتر لە بواری بازرگانی گشتییە، هەروەها لە بواری بیناسازی، ئەوەش پەیوەندیی بە گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە هەیە."
هاوكات د. محه‌مه‌د شوكری، ڕایشیگه‌یاندووه: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ داوای كردووه كه وه‌به‌رهێنانیان له سه‌رجه‌م كوردستان دابه‌ش بكه‌ن، ئێمه‌ش وامان كردووه هه‌ر له زاخۆوه تا گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه دابه‌شمان كردووە، ئه‌مه جگه له گه‌شه‌ی ئابووری، هه‌لی كاریش بۆ ده‌یان كاسب و پیشه‌وه‌ر و بازرگان ده‌ڕه‌خسێنێت.
کارزان هەورامی