لە باشوری کوردستان پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان زیادی کردووە

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-05 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

بەپێی ڕاپۆرتی نوێی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان، بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە شەش مانگی کۆتایی ئەو ساڵەدا، لە باشوری کوردستان پێشێلكاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان زیادیانکردووە، بە جۆرێک لە ٢٠١٩دا ٦٦ پێشێلكاری بەرامبەر ١٥١ ڕۆژنامەنووس تۆماركراوە .