نامه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ند كرا

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: نوچە نێت

نوچه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ندكرا. محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نامه‌كه‌ی له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان خوێنده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، داوا له‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كات، له‌ ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێرێت.