لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا نرخی خانوو بەرزبووەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، لە یەکێتیی ئەورووپا نرخی خانووبەرە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ٢٠١٩دا سەدا ٥،٢ زیادی کردووە.

نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، ئامارەکانی چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٠ی لەبارەی نرخەکانی یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە.

بە پێی ئەوەیش نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە یەکێتیی ئەورووپادا لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠دا بە بەراورد بە چارەکی پێشتر سەدا ١،٤ بەرزبووەتەوە، بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ٢٠١٩ سەدا ٥،٢ بەرزبووەتەوە.

لە هەمان کاتدا نرخی خانوو لە ناوچەی یۆرۆ بە بەراورد بە چارەکی پێشتر سەدا ١،٣ زیادیکردووە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی پێشتریش سەدا ٤،٩ زیادی کردووە.

لە نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢دا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی پێشتر نرخی یەکەی نیشتەجێبوون زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک لە لۆکسمبۆرگ سەدا ١٣،٦، لە پۆڵەندا سەدا ١٠،٩ و لە نەمسا سەدا ٨،٩، لە ئەڵمانیا سەدا ٧،٨، لە فەڕەنسا سەدا پێنج، لە ئیسۆانیا سەدا ١،٨، لە ئیتاڵیا سەدا یەک، لە هۆڵەندا سەدا ٨،٣ و لە بەلجیکا سەدا ٣،١ زیادی کردووە.

هەر لەو ماوەیەدا نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە بەشە رۆمیەکەی قوبرس سەدا ١،٤ و لە ئیرلەندا سەدا ٠،٨ بەرزبووەتەوە.