سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی‌ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی و وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی  پارتی دیموكراتی كوردستان(عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن)م پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای میهره‌بان داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

6ـی 2ـی 2020