سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌کات

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و ڕابه‌ری پێشووتری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان ده‌که‌ین که‌ ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد.

هاوخه‌مى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیانین، خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی‌ خۆی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌واییی ئه‌وان بداته‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٩/١٢/٢٠١٩