وەزارەتی تەندروستی: گومانلێکراوه‌كه‌ی دهۆک هەڵگری ڤایرۆسی نوێ نیە

دوایین نوێکردنەوە 2021-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند : گومانلێکراوەکەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە هەڵگڕی هیچ جۆره‌ ڤایرۆسێك نیه‌.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ : كه‌ دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین بۆ ئه‌و گومانلێکراوەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، خۆشبەختانە هەڵگڕی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبووه‌ ، ئێستا تەندروستی زۆر باشە و چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.